شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق سێ پێشنیاز بۆ ده‌ستكاریكردنی بڕگه‌ی تایبه‌ت به لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق ئاشكراده‌كات.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان سێ بژارده‌ی بۆ ده‌ستكاریكردنی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق له‌به‌رده‌ستدایه، كه یه‌كه‌میان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت له پڕۆژه‌یاساكه‌دا دیاریكردووه، چونكه مانه‌وه‌ی دانانی باج به‌وشێوه‌یه ئێستا مه‌حاڵه.
بژارده‌ی دووه‌م بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسای ژماره 113ـی باج، بژارده‌ی سێیه‌میش گۆڕینی شێوازی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و نه‌هێشتنه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته هێشتا به یه‌كلانه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، بۆچوونی به‌هێزیش ئه‌وه‌یه لێبڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له‌سه‌روو یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێبكات.
ده‌رباره‌ی پشكی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه و ڕای په‌رله‌مانتارانی شیعه، شیروان میرزا باسی له‌وه‌كرد، بۆچونی جیاواز دروستبووه، هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران داوای ڕاده‌ستكردنی هه‌موو نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق وتیشی، "ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه بژارده‌یه‌كی باشه بۆ ئێمه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند بێت".