لێكزس یەكێك لە جوانترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

17/01/2021‌ 688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی تێبینی كرد كە ئۆتۆمبێلی LC 500 بووەتە جێی بایەخی خەڵكانێكی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا، كۆمپانیای لێكزس بڕیاریدا جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلەكە ڕابگەیەنێت

ئۆتۆمبێلی LC 500 بە شێوە سەرنجڕاكێشەكەی دەناسرێتەوە، خاوەنی شێوەیەكی وەرزشییانە و هاوكات بە ئۆتۆمبێلی سەرۆكەكان دەكات، بۆدییەكی پتەوی هەیە و خاوەنی هێزێكی بێ وێنەیە

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە هیچ جۆرێكی تری لێكزس ناچێت، شاشەیەكی گەورەی تێدایە بە لەمس كاردەكات، بۆ مەڵتی میدیا و لایەنی هونەرییە سەرەكییەكانی ئۆتۆمبێلەكە بەكاردهێنرێت

جۆرە سەرەكییەكەی ئۆتۆمبێلەكە، خاوەنی بزوێنەرێكی بەنزینی 8 پستۆنە و كێشی 477 ئەسپی هەیە و دەتوانێت لە ماوەی كەمتر لە 4 چركە لە سفرەوە بگات بە 100 كیلۆمەتری خێرایی

پێشبینی دەكرێت، ئۆتۆمبێلەكە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ ڕابگەیەنرێت و نرخی نزیكەی 144 دۆلار دەبێت و نرخەكەی بە پێی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە دەگۆڕێت

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ