ماگوایر دەڵێت مانچستەر یونایتد گەورەترین یانەی جیهانە

وەرزش

17/01/2021‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاری ماگوایری ئینگلەندی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد دەڵێت: دەتوانین ئەمڕۆ لە جەولەی 19 ی خولی ئینگلیزی سەركەوتن بەسەر یانەی لیڤەرپولدا بهێنین

ئێوارەی ئەمڕۆ یارییەكی بەهێز لە نێوان هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپول بەڕێوە دەچێت، مانچستەر یونایتد بە 33 خاڵ یەكەی ڕیزبەندییەكەی گرتووە و یانەی لیڤەرپول بە 33 خاڵ لە پلەی دووەمدایە

لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەی دەیلی میرۆر گواستویەتییەوە، هاری ماگوایر دەڵێت: ئێمە گەورەترین یانەی جیهانین، دەتوانین گۆڵ تۆمار بكەین و سەركەوتن بەدەست بهێنین

ووتی: ئێمە دەتوانین فشارێكی زۆر بخەینە سەر ڕكابەرەكانمان، تەنها بە تۆماركردنی گۆڵ نا، بەڵكو بەو بردنەوە و نازناوانەی كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستمانهێناوە

هەروەها ووتی: ڕاستە یەكەمی ڕیزبەندییەكەین، بەڵام هێشتا نیوەی ڕێگاكایە، پێویستە پارێزگاری لە ەستكەوتەكانمان بكەین و من سەربەرزم كە كاپتنی یانەیەكی وەكو مانچستەر یونایتدم

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ