شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران راگەیاندنێکی فەرەنسای ڕەتکردەوە لەسەر ئەوەی تاران لە پرۆسەی دروستکردنی چەکی ناوکیدایە، و بە "تەواوەتی بێمانا" ناودێری کرد.
ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگهیاند: ئێران توانایی چەکی ناوکی پتەودەکات و پێویستە تاران و واشنتن بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015.
لهوهڵامی ئهو وتانهشدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند: "تۆ بە چک فرۆشتن بە تاوانبارانی شەڕی سعودی دەستتکردن بە کاری وەزارەتەکەت، خۆت دوور بگرە لە شتی تەواو بێمانا لەسەر ئێران".
حکومەتەکەی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەلایەن چەند وڵات و گروپەکانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێگیراوە لەسەر پشتیوانی کردنی لە کردارەکانی عەرەبستانی سعودیە و ڕێگەدان بەوەی ئەو چەکانەی بە ڕیازی فرۆشتووە ڕەنگە لە شەڕی یەمەندا بەکاربێن.
ئێران کە نکۆڵی لەوە دەکات هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ناوەکی دەدات، ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی سێ لایەنی زلهێزی ئەوروپای ڕەتکردەوە کە هۆشداریاندایە کۆماری ئیسلامی لە دژی دەسپێکردنی کارکردن لەسەر سووتەمەنی کانزای یۆرانیۆم بۆ ڕایکتەرێکی توێژینەوە و ڕایانگەیاند ئەمە پێشێلکارییە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەو هەلومەرجی ڕژدی لەشکری لێدەکەوێتەوە.
زەریف ڕەخنەی لە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا گرت، کە لە ڕێککەوتنەکەدا لەگەڵ چین و ڕویسا ماونەتەوە، بۆ ئەوەی نەیانتوانیوە لە سالێ 2018 پەیڕەوەی ڕێککەوتنەکە بکەن لەوکاتەوەی دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمەریکا یەکلایەنانە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوەو سزاکانی بەسەرئێراندا سەپاندەوە.