شارپرێس:
مۆزەخانەی مۆمی گریفین لەپاریس بڕیاریداوە پەیکەری مۆمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ماوە بەسەرچوی ئهمریكا لابداتو چاوەڕێی ئەو چەند کاتژمێرە نەکات کە لەکۆشکی سپی ماویەتی.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، دوای لابردنی پەیکەرە مۆمەکەی ترەمپ، گوازراوەتەوە بۆ بەشی کەلوپەلە پارێزراوەکانی ناو کۆگایەکی نهێنی لەپاریسی پایتەخت کە پەیکەری نزیکەی هەزار کەسایەتیی مێژوییو هاوچەرخی تێدایە کە لەئێستادا گرنگیپێدانی جیهانیان نەماوە.
لای خۆیەوە یڤ دۆلۆمسۆ بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە بەگاڵتەوە بەئاژانسه فهرهنسیهكهى وتوه:"ماوەیەک پارێزگاری لەپەیکەرەکەی ترەمپ دەکەین، ڕەنگە دەرفەتی ئەوەمان بۆ بڕەخسێت لەکاتی ئاهەنگەکانی هالۆیین وەک دڕندەیەک سودی لێوەربگرین".
ئەوانە لەمۆزەخانەکە کاردەکەن بەلابردنی پەیکەرەکەی ترەمپ زۆر ئاسودەبون، بەشێوەیەک یەکێک لەکارمەندەکان وتویەتی:"پەیکەرەکەی ترەمپ کاری ئێمەی زۆر قورس کردبوو، ڕۆژانە دەبوو شکڵو شێوەکەی ڕاستبکەینەوە، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئەوانەی دەهاتنە ئێرە دەستیان دەختە ناو لوتی پەیکەرەکەوەو تێکیان دەدا.
مۆزەخانەی مۆمی گریفین لەساڵی ١٨٨٢ بنیانراوەو ساڵانە ٧٠٠ هەزار کەس سەردانی دەکەن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی