ئیسرائیل سەركردەیەكی حەماسی كوشت

جیهان

55 خولەک پێش ئێستا‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆ سەر دێر بەلەح لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە سەركردەیەكی بزوتنەوەی حەماسیان كوشتووە.

لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی فەلەستینی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند كە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەكانی كەرتی غەززە دەستیان پێكردووەتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ كوشتنی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە و كەناری ڕۆژئاوا لە یەك كاتدا.

ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێت كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە دوو هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا كە شاری غەززە و كەمپی نوسەیراتی كردە ئامانج، دە فەلەستینی كوژران و لانیكەم بیست كەسی دیكەش بریندار بوون.