سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگە هاتەدەنگ

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3197 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستوورییە و بەشێک نییە لە هەڵمەتی چەکدانانی گروپە چەکدارەکان.

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆڕبەندی بەغدا بەشداریکرد و ڕایگەیاند، پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و مامەڵەی هاوشێوەی سوپای عێراقی لەگەڵدا دەکرێت، ئەم هێزە بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ناو پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک کە بۆ گرووپە نادەوڵەتییەکانە.

سەرۆک کۆماری عێراق وتیشی: پێویستە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەهێزتر بکات.

نزار ئامێدی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، هیچ نیگەرانییەک لە لای هەرێمی کوردستان بۆ کشانەوەی هێزە هاوپەیمانەکان بوونی نییە. 

بەپەلە