شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رەتیکردەوە هیچ رۆڵ و
دەستوەردانێکیان هەبێت لەکاروباری ناوخۆیی عێراق و دەڵێت، ئەوان هەر بڕیارێک بدەن
تاران پاڵپشتی دەکات.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەلێدوانێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئێران دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق ناکات و
پاڵپشتی هەر رێککەوتنێک دەکات لەنێوان حکومەت و گروپە چەکدارەکان بکرێت".
هاوکات، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوتارێکدا لە
کۆنگرەی دیالۆگی بەغدا رایگەیاند، هەموو
هێزە سیاسییەکان بەتەواوی کۆکن لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی جيک لەدەستی دەوڵەت، لەئێستاشدا
کار دەکرێت بۆ شێوازی رادەستکردنی چەک و کۆتاییهێنان بەو پرسە.
وتیشی،" هیچ نییەت و ئەگەرێک
نییە بۆ روبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان، رێگەش نادەین دوژمنانی
عێراق ئەو هەلە بقۆزنەوە ".