تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی رێگرییەکانی ئیسرائیل لە گەیشتنی "کەشتی بەرخودان" بۆ غەززە و رێگریکردن لە شکاندنی گەمارۆکانی سەر ئەو کەرتە، دادگایەکی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ دەرکرد.


ئاکن گۆرلیک، وەزیری داد تورکیا لە پەیامێکدا کە لەسەکۆی "ئێکس" بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد،" لەچوارچێوەی رێکارەکانی دادگا  پەیوەست بە هێرشی سەر چالاکوانانی (کەشتی بەرخودان) لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەرچوو ".

ئەوەشیخستەڕوو، وەزارەتی داد داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردوە ناوی ناتانیاهۆ رادەستی پۆلیسی ئینتەرپوڵ بکات، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی دەستگیرکردنی بدرێت.

ئەم بڕیارەی دادگا لەکاتێکدایە، لە مانگی ئایاری رابردوو ژمارەیەک چالاکوان لەسەر ئاستی جیهان بە کەشتییەک بەرەو کەرتی غەززە بەڕێکەوتن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لەسنوری ئاوە نێودەوڵەتییەکان رێگری لێکرا.