یەکەم ئاماژەی حکومەت بۆ پاشگەزبونەوەی لەچەکداماڵینی گروپە چەکدارەکان

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی 30 ئەیلول کۆتا وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لەعێراق، نەک چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکان.


حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" گفتوگۆکان لەگەڵ گروپە چەکدارەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و بەرەوپێشچونی باش هەیە ".

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕونیشیکردەوە، راستە ناکۆکی و نیگەرانی لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی پرۆسەکە هەیە، بەڵام گفتوگۆی واقعییانە لەسەر ئەو پرسە هەیە و گفتوگۆکان بەئاڕاستەی دروست هەنگاو دەنێن، بۆ ئەوەی گەلی عێراق روبەڕوی هیچ ئاڵنگارییەک نەبنەوە.

هاوکات، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوتارێکدا لە کۆنگرەی دیالۆگی بەغدا رایگەیاند،" سەرجەم هێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر هەنگاونان بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت و لەئێستا کار لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆسەکە دەکرێت ".