شارپرێس:
سزای سێدارەی ژنێكی گەنجی كورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، سزای سێدارەی ژنێك بەناوی دنیا محەممەدی خەڵكی ئەیوان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دنیا محەممەدی دوو ساڵ پێشتر لە تەمەنی ۱۸ ساڵیدا بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.