شارپرێس:
دادگای دەستپاکی عێراق
سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سەربەست بامەڕنی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی
رۆشنبیری عێراق دەرکردوە، کە ماوەی دوو ساڵە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکردوە.
دەستەی دەستپاکی عێراق
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری لە
گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکت دانیماڕکی بۆ نمایشکردنی (گەنجینەی نەمرود) لە مۆزەخانەکانی
ئەوروپا و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، دادگا بەشێوەی غیابی سزای شەش ساڵ
زیندنیکردنی بەسەر تاوانباری هەڵاتوو، سەربەست عومەر (سەربەست بامەڕنی)دا سەپاندوە،
کە پێشتر بریکاری وەزیری رۆشنبیری عێراق بوە ".
ئەوەشیخستەڕوو، تاوانباری
ناوبراو لە ساڵی 2014 بەشێوەیەکی نایاسایی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دانیماڕکی
بەناوی (مجموعة المعارض القابضة) واژۆکردوەو سزاکەشی بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزادان بوە.
ئەم بڕیارەی دادگا
لەکاتێکدایە، سەربەست بامەڕنی لە 24ی
مانگی تەمموزی 2024 بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کۆچی دواییکردوە.