شارپرێس:
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق
بەدوری دەزانیت تاکو 30 ئەیلول گروپە چەکدارەکانی عێراق چەکەکانیان رادەست بکەن، دەشڵێت،
ئەگەر هەیە هێزە فەرمییەکانی حکومەت و گروپە چەکدارییەکان ڕوبەڕوی یەکتر ببنەوە.
مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی
عێراق لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" کۆنتڕۆڵکردنی چەکی گروپەکان لە ماوەی یەک
مانگدا مەحاڵە؛ ئەگەریش گروپەکان چەکەکانیان ڕادەست نەکەن ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی
سەربازی هەیە".
ئەوەشیخستەڕوو،
حکومەت قەبارەی تەواوی چەکەکان نازانێت بەڵام جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی تاکو پێش 30ی ئەیلول بەهیچ جۆرێک نابێت گروپی چەکدار
لەعێراق بمێنێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری وتیشی، لە کۆتا کۆبونەوەیان لەگەڵ عەلی زەیدی
سەرۆک وەزیرانی عێراق داواکراوە لەماوەی دوو هەفتەدا پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی
ئامادەبکرێت و رادەستی لیژنەکە بکرێت، بەڵام بە دوری دەزانێت دەنگی لەسەر بدرێت و
پێیوایە ئەو هەنگاوە تەنیا بۆ ڕازیکردنی هێزە شیعەکانە تاوەکو پاڵپشتی زەیدی بکەن.