شارپرێس:
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگی
لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بارەگای سەرەکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و
چەند بنکەیەکی فرۆشتنی لەشاری بەغدا داخران و رێکارەکانیش لەدژی ئەو کۆمپانیایە
بەردەوامن.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیار و رێکارەکانی
دژ بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم نراون و خۆیان لەداخستنی بارەگای سەرەکی لەگەڕەکی
جادرییە و سێ ناوەندی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە گەڕەکەکانی عەرەسات، شەقامی فەڵەستین
و مەنسوڕ دەبینێتەوە ".
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان
دوپاتیکردەوە کە رێکارەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان بەپێی یاسا بەردەوام دەبن،
ئەوەش لەپێناو پاراستنی مافی دەوڵەت و
بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن.