حەشدی شەعبی بەفەرمی لەسەر هێرشەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی هاتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکات و دەڵێت، ئامانج لەو هێرشانە تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە.


فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" هەموو لایەنە نیشتیمانییەکان دەستدرێژییەکەی سەر نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان سەرکۆنە کردوەو ئەو کەسانەی هێرشەکەیان کردوە ئامانجیان تێکدانی دۆخی ناوچەکەیە ".

لەبارەی یاسای حەشدی شەعبییەوە، فالح فەیاز وتی،" لەماوەی دوو هەفتەی داهاتودا یاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، پرۆسەی جیاکردنەوەی گروپە چەکدارەکان لەحەشدی شەعبی دەبێت بەپێی پلان بەڕێوەبچێت .