مەزڵوم عەبدی دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی ڕاگەیاند

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 799 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی بنیاتنانی شاری قامیشلۆ ڕایگەیاند پرۆسەی یەكگرتن و تێكەڵكردنەوە لەگەڵ دەوڵەت تەواو بووەو و لەئەمڕۆوە قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات.

مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند بڕیاری تێكەڵبوون لەبەرژەوەندی گەل دراوە و لەمەودوا دەبێت منداڵان بەزمانی كوردی بخوێنن و لە دەستوردا مافی گەلەكەمان دیاریبكرێت و گەرەنتی بكات.

دەشڵێت، لەم دواییەدا ڕوبەڕوی شەڕی گەورە بووینەوە و قوربانی زۆرمان داوە و لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیشەوە هاتن بۆ هاوكاریمان.