گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرادەکرێت.. زیاتر لە 16 هەزار کەسی مردوو موچەی خانەنشینیان رانەگیراوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایدەکات، لەدوایین لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتوە کە لەسەر ئاستی عێراق زیاتر لە  16 هەزار فەرمانبەری خانەنشین گیانیان لەدەستداوەو هێشتا موچەکانیان رانەگیراوە.


دەستەی دەستپاکی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتوە کە بەڕێوەبەری خانەنشینی لەو پارێزگایانەی کردەوەی تیرۆریستی تێیاندا ڕویانداوە لەهەڵەیەکی گەورەدا تێوەگلاون، بەجۆرێک 16 هەزار و 384 خانەنیشینی مردوو هێشتا موچەکانیان رانەگیراوە ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئەنجامی وردبینی بۆ داتای سەرجەم خانەنشینان ئەو دۆسیەیە ئاشکراکراوە.