زەیدیی مژدە بە موچەخۆران دەدات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 986 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، توانیویانە رێڕەوی دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوت بدۆزنەوەو موچەی موچەخۆران مسۆگەر کراوە، دەشڵێت، هیچ ئەگەرێک نییە بۆ روبەڕوبونەوەی سەربازی لەنێوان حکومەت و گروپە چەکدارەکان.


عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوتارێکدا لە کۆنگرەی هەشتەمی بەغدا ئاماژەی بەوەکرد،" موچەی موچەخۆران و خەرجییەکانی حکومەت بەتەواوی زامنکراوەو کاردەکەین بۆ زیادکردمی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، هەوڵیش هەیە بۆ ئەوەی نەوت لەڕێگەی بانیاس و عەقەبە ".

ئەوەشیخستەڕوو، کاردەکەین بۆ ئەوەی پشکی عێراق لە هەناردەکردنی نەوت لەڕێی رێکخراوی ئۆپیک زیاد بکەین و دەمانەوێت لەماوەی شەش ساڵدا ئاستی هەناردەکردن بگەیەنینە هەشت تا 10 بەرمیل نەوت.

زەیدیی باسی لەوەشکرد، هەموو هێزە سیاسییەکان بەتەواوی کۆکن لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی جيک لەدەستی دەوڵەت، لەئێستاشدا کار دەکرێت بۆ شێوازی رادەستکردنی چەک و کۆتاییهێنان بەو پرسە.

وتیشی،" هیچ نییەت و ئەگەرێک نییە بۆ روبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان، رێگەش نادەین دوژمنانی عێراق ئەو هەلە بقۆزنەوە ".