شارپرێس:
دوو گەنجی بەڕەچەڵەک عەرەب لەکاتی مەلەکردن لەئاوی زێی
گەورە خنکان و تاکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی
شارستانیی هەولێر لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی،
تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە بە هەبونی دوو
حاڵەتی خنکان لە زێی گەورە، لەنزیک گوندی گردەڕەشە لەسنوری قەزای خەبات ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەردوو گەنجەکە بە
نەتەوە عەرەبن، یەکێکیان ناوی (ئیسماعیل رعد)وە تەمەنی 26 ساڵە، ئەوەی دیکەشیان ناوی
(ئەیوب تاریق)ەو تەمەنی 18 ساڵە، هەردوکیان دانیشتوی گەڕەکی سەرکارێزانی هەولێرن.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر باسی
لەوەشکرد، تیمەکانی ژێر ئاوی خەبات لە گەڕان بەدوای تەرمەکان بەرەدەوامن و تاوەکو
ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی
بەرگریی شارستانیی هەولێر، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا 19 کەس لەسنوری پارێزگاکە
خنکاون.