به‌هۆى نقومبونى به‌له‌مێكه‌وه‌ 43 كه‌س خنكان

جیهان

21/01/2021‌ 751 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌هۆى نقومبونى به‌له‌مێكه‌وه‌ له‌كه‌ناراوه‌كانى لیبیا 43 خنكاون، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

به‌گوێره‌ى بەیاننامەیەکی هاوبەشى ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ‌و کۆمسیۆنی باڵای کۆچبەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان، "خەمباری خۆیان" دەربڕی سەبارەت بەو ڕوداوەی ڕۆژی سێشەممە کە "یەکەمین ڕوداوی لەوشێوەیەیە لەساڵی 2021 لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و بوە هۆی گیانلەدەستدانی لانی کەم 43 کەس".

بەگوێره‌ى ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ‌و کۆمسیۆنی باڵای کۆچبەران، 10 کەس ڕزگارکراون‌و نەتەوەیەکگرتوەکان‌و هاوبەشەکانیشی یارمەتی بەپەلەیان گەیاندۆتە ئەوکەسانەو خواردن‌و خواردنەوەیان پێداون.

ئەوانەی ڕزگاریان بوە خەڵکی کواتیڤوارو نایجیریاو غاناو گامبیا بون‌و وتیان سەرجەم ئەوانەی خنکاون خەڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بون.