دادگاى ئەوروپا داوای بەپەلە ئازادکردنى دەمیرتاش لە تورکیا دەکات

کوردستان

21/01/2021‌ 999 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگاى یەکێتى ئەوروپا داوای بەپەلە ئازادکردنى دەمیرتاش لە تورکیا دەکات و هێشتنەوەى بە دژى مافی مرۆڤ لەقەڵەم دەدات.

لە بەیاننامەیەکدا دادگای یەکێتى ئه‌وروپا رایگەیاند، دۆخی سەڵاحەدین ده‌میرتاش هاوسەرۆکى پێشووتری هەدەپە له‌زیندان خراپه‌ و پێویستە ئازاد بکرێت.

دادگاکە جەختیکردوەتەوە کە پێویسته‌ توركیا به‌بێ مه‌رج و ده‌ستبه‌جێ دەمیرتاش ئازادی بكات.

کۆتایی مانگى ١٢ى ساڵی رابردوو دادگای ئه‌وروپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد، ده‌ستبه‌جێ كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، ئازاد بكه‌ن.

لەبەرامبەریشدا رەجەب تەیب سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پابەندی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش نابن، بەبیانووی ئەوەى هێشتا پڕۆسەی دادگاییکردنی دەمیرتاش لە ناوخۆی تورکیا تەواو نەبووە.

س.هـ