تەندروستیی ئیسرائیل.. ڤاکسینی "فایزەر" ئەو کاریگەرییەی نییە وەک ئەوەی داتاکان دەیڵێن

تەندروستی

22/01/2021‌ 867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی کەناڵی " i24"ی ئیسرائیلی، گەورە پزیشکانی بواری نەخۆشییە درمەکان لە ئیسرائیل دەڵێن کوتانی یەکەمجاری ڤاکسینی فایزەر دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نیوەی ئەو کاریگەرییەی هەیە وەک ئەوەی پێشتر راگەیەنراوە.

لەوبارەیەوە نەحمان ئاش پزیشک لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئیسرائیل دەڵێت ژەمی یەکەمی پێکوتەی دژە کۆڕۆنای کۆمپانیای فایزەر ئەوەندە کاریگەری نەبووە وەک ئەوەی پێشتر هیوامان بۆی دەخواست.

ئاش بە ئیزگەی دەنگی ئیسرائیلی وتووە کە لەنێوان ژەمی یەکەم و دووەمی کوتان بە ڤاکسینەکە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون.

راپۆرتەکانیش باس لەوە دەکەن کە لانیکەم هاوڵاتییەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوای وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر تووشی کۆڕۆنا بووە، پێشبینیش دەکرێت حاڵەتەتە بەشێوەیەکی بەردەوام دووبارە ببێتەوە.

بەپێی داتاکان، لەدوای خۆکوتان بە ڤاکسینەکە، لەدوای ١٢ بۆ ١٤ رۆژ بەرگری جەستەی کەسەکە دەستدەکات بەبەرزبوونەوە، لەدوای ٢١ رۆژیش ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە وەردەگیرێت، بەو جۆرە راددەی کاراییەکەی دەگاتە لەسەدا ٩٥ .
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی