بایدن دووبڕیاری دیكەی ترەمپی هەڵوەشاندەوە

جیهان

22/01/2021‌ 2063 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوو بڕیاری سەردەمی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشاندەوە. 
 
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆ بایدن قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئەمریکا لەسەر ژمارەیەک وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە ئەوانیش ئێران، سووریا، سوودان، لیبیا، یەمەن، کۆریای باکوور، نایجیریا، قیرغیزستان، سۆماڵ، تەنزانیا، ڤەنزوێلا، بێرما و ئەریتیریا.
 ئاماژە بەوەشکراوە، دووبارە پێداچوونەوە بۆ داواکاری ڤیزای هاووڵاتیانی ئەو 13 وڵاتە دەکرێت کە پێشتر بە هۆی بڕیارەکەی ترەمپ داواکارییەکانیان وەرنەگیرابوو.

ئەوەش  لەكاتێكدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ ژمارەیەك بڕیاری دەركرد لەوانەش دروستكردنی دیواری سنوری نێوان مەكسیك و ئەمریكا و قەدەغەكردنی گەشت لەسەر ئەو وڵاتانە بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی بادین ئەوبڕیارانەی هەڵوەشاندەوە. 

بەپەلە