شارپرێس:
خانمە ئەکتەرو مۆدێلی ئیسرائیلی یائیل شلبیای (١٩ ساڵ) کە لەدیسەمبەری ساڵی ڕابردوو بەپێی هەڵسەنگاندنی گۆڤاری TC Candler"" وەک جوانترین ڕوخساری جیهان دەستنیشانکراوە، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی "لاد بایبڵ"ی ئەمریکیدا دەڵێت:"لەڕابردودا زۆر بەدەست چەپاندنو تەنگپێهەڵچنینەوە ناڵاندویەتی، هەروەک چۆن لەبەرامبەریشدا پشتیوانییەکی زۆری لێکراوە.
یائیل وتویەتی:"نامەگەلێکی زۆری بێزارکەرانەی لەلایەن خەڵکی بەدخوەوە بۆهاتوە کە ئەو حەزناکات ناوەڕۆکەکەیان باسبکات، لەبەرئەوەی نایەوێت گرنگی بەشتێک بدات کە شایەنی نییە، ئەو دەڵێت جوانی راستەقینە لەنەرمونیانیدایە.
ئەو خانمە مۆدێلە ئیسرائیلییە دەڵێت:"ئەوەی مرۆڤ جوان دەکات میهرەبانیو خاکەڕاییو ئەرێنی بونە، مرۆڤ کاتێک باشدەبێت ئەوە لەچاوەکانیدا ڕەنگدەداتەوە، لەبەرئەوەی چاوی مرۆڤ درۆناکات".
یائیل شلبیا دڵخۆشیی خۆی بەبەدەستهێنانی نازناوەکە دەربڕیوە، بەتایبەت کە پێشبڕکێکە ناوخۆیی نەبوە، بەڵکو کچانی ٤٠ دەوڵەت بەشدارییان تێداکردوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی