شارپرێس:
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریده‌داته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوه‌كو ڕێگریبكات له‌هێرشی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
موختار موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی هێزه بیانییه‌كان له‌ناوخۆی عێراق، پێشێلكردنی سه‌وه‌ری وڵات‌و خستنه مه‌ترسیی ئاسایش‌و سه‌قامگیرییه".
موسه‌وی ئه‌وه‌شى وتوه:"داوا له‌مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین ڕێگریی بكات له‌هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه بیانییه‌كان له‌نێو عێراق‌و بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی كازمی كردوه به‌وه‌ی، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه‌و ڕێگریی نه‌كردوه له‌ڕاگرتنی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا، ده‌شڵێت:"سه‌ردانه‌كه پرۆتۆكۆڵی" بوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی توركیا له‌نێو خاكی عێراق، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی داهاتوی عێراق ده‌بێت‌و ده‌رگا ده‌كاته‌وه به‌ڕوی وڵاتانی دیكه، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
ش.هـ