شارپرێس:
پەرلەمانتارێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامى باس لەدروستبونی هاوپەیمانێتی نوێ له‌هه‌رێمى كوردستان‌و هاوكات پرسى لامەرکەزیی‌و دابەشکردنی موچە به30 ڕۆژ جارێک دەکات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تائه‌وكاته‌ى هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستنه‌كات به‌به‌غدا، چه‌ند شاند بێت‌و بڕوا هیچ سودێكى نییه"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر لا مه‌ركه‌زى به‌م دۆخه‌ى ئێستاى كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت، كاره‌ساتى زیاتر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت".
عومەر گوڵپی پەرلەمانتارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا ئاماژه‌ى به‌پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێم كرد‌و وتى:"ماوه‌ى 7 ساڵه هه‌رێمى كوردستان بێ پڕۆژه‌ى بودجه‌یه واته له 2013وه بودجه‌ى نییه هه‌رێم، ئه‌وه‌ش بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى یاساییه له‌هه‌رێمى كوردستان".
وتیشى:"پڕۆژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه، چونكه واده‌ى دابه‌شكردن‌و شێوازى پێدانى موچه‌ى تێدا جێگیرده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكى گرنگه بۆ ژیانى ئه‌مڕۆى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان".
سه‌باره‌ت به‌لێدوانى حكومه‌تیش بۆ دابه‌شكردنى موچه به 30 ڕۆژ جارێك په‌رله‌مانتاره‌كه وتى:"به‌درێژایی هه‌ر نۆ كابینه‌كه، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌یان به‌ڵێنى به‌هاوڵاتیانداوه، به‌ڵام هیچیانى جێبه‌جێنه‌كردوه‌و هه‌مویان بونه‌ته بڵقى سه‌ر ئاو، ئێمه پشتگیریی هه‌موو به‌ڵێن‌و كارێكى باشده‌كه‌ین، به‌ڵام نه‌ك به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به‌و لێبڕینه نایاساییه‌ى هه‌یه".
ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت 30 ڕۆژ جارێك به‌بێ لێبڕین موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێده‌درێت، ئه‌وا ده‌ستخۆشى لێده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا پێویسته كابینه‌ى حكومه‌ت داواكارى وازهێنان بێنێته په‌رله‌مان‌و ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانێتى هیوا له‌به‌غداو ئه‌گه‌رى دروستكردنى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌په‌رله‌مانى كوردستان، گوڵپى وتى:"بۆ دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى‌و بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت، حكومه‌تى خه‌ڵك بێت هه‌موو هه‌وڵێك پیرۆزه، ئه‌وه‌شى له‌په‌رله‌مانى عێراق پێشتر كاتێك گروپى 15 بون، ئێستا ئاستى پێكه‌وه كاركردنى سیاسی‌یان به‌رزكردۆته‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌رێمى كوردستان هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه دروستبكرێت".
سه‌باره‌ت به‌لامه‌ركه‌زیش بۆ پارێزگاكانى هه‌رێم په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كۆمه‌ڵ جه‌ختیكرده‌وه، "لامه‌ركه‌زى شێوازێكى مۆدێرنى به‌ڕێوه‌بردنه، به‌ڵام خاڵى سلبیشى هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌ك سیاسه‌تى نه‌بێت، چونكه له‌كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت لا مه‌ركه‌زیمان نییه، ئێمه كێشه گه‌وره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه مه‌ركه‌زیه‌تمان نییه".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"كێشه‌مان ئه‌وه‌یه هه‌موو داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل‌و باشماخ ناگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ى گشتى، كێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌یه دوو حزبى ده‌سه‌ڵات، وه‌كو زه‌روو خوێنى میله‌ت ده‌مژن، بۆیه ئه‌گه‌ر لا مه‌ركه‌زى به‌م دۆخه‌ى ئێستاى كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت، كاره‌ساتى زیاتر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌و لا مه‌ركه‌زیه‌ته‌ى ئێستا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت، به‌جۆرێك به‌سیاسیی كراوه‌و زیاتر دروشمێكى سیاسییه نه‌ك دروشمێكى زانستیی".
له‌باره‌ى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداش ئاشكرایكرد، "خاڵى جیاوازییان ته‌نها ڕاده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێمه، چونكه تائێستا ئه‌و ئیراده‌یه له‌هه‌رێم بونى نییه كه نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه بفرۆشرێت، بۆیه تا هه‌رێم ئه‌مه جێبه‌جێنه‌كات ڕێكه‌وتن ئه‌سته‌مه‌و هه‌رچه‌ند شاند بڕوات‌و بێت".