شارپرێس:
لەسەر بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو هه‌ردوو بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان‌و گومرکی گەرمیان دەستگیرکران، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش زانیارى زیاتر ئاشكراده‌كات.
عەلی جەمال قه‌دوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ى یاسای گورمرگ‌و لەسەر بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو هه‌ردوو بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان‌و گومرکی گەرمیان دەستگیرکران".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان ده‌ستگیركردنى ئه‌و دوو به‌رپرسه، به‌تۆمه‌تى پسوڵه‌ى ساخته‌و كارى نایاساییه له‌مه‌رزى په‌روێزخان‌و پێشتریش ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوو.