شارپرێس:
لیوا ڕوكن به‌ختیار محه‌مه‌د، ئه‌ندامی بۆردی چاكسازیی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا هاوكارییه‌كی ماددی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه ده‌كات بۆیه ئه‌و هاوكارییه له‌م مانگه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات.
لیوا ڕوكن به‌ختیار محه‌مه‌د به په‌یامنێری شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و هاوكارییانه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ موچه به ته‌نیا ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هاوكاری دابینكردنی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌كات، ئه‌و هاوكارییه گواستراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌م كاته‌دا ته‌نیا به‌شی لیواكان ده‌كات به‌بێ لێبڕین، به‌ڵام وه‌زیری پێشمه‌رگه له هه‌وڵدایه بۆ یه‌كه‌كانی 70 و 80 و هێزه‌كانی دیكه، هه‌مان بڕیار جێبه‌جێبكرێت".
وتیشی، به‌رنامه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو كارمه‌ند و هێزێكی پێشمه‌رگه هه‌ژماری بانكیی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌كه ڕه‌نگه ئاسان نه‌چێته پێشه‌وه.