سێ مانگە بێ هەواڵن..ملیاردێرە چینیەکان چۆن سەرنەگوم دەبن

مەلەفی تایبەت

25/01/2021‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەو ناونیشانەى سەرەوە، (لیدیا میسنیک) ڕاپۆرتێکى لەگۆڤارى "غازیتا رو" بڵاویکردۆتەوە، دەربارەى کە ڕەخنەگرتن لەسەرکردایەتى چین چ ئەنجامێکى کارەستبارى لێدەکەوێتەوە.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، یەکێک لەبەهێزترین‌و دەوڵەمەندترین پیاوە خاوەن کارەکانى چین؛ کە دامەزرێنەرى کۆمپانیاى عەلى باباى زەبەلاحە بۆ فرۆشتنى پشک لەئینتەرنێت بەناوى (جاک ما) ئەم هەفتەیە بەئاشکرا دەرکەوتەوە کە بۆ ماوەى نزیکەى سێ مانگە دیارنەمابوو، دوا دەرکەوتنى لە٢٤ى ئۆکتۆبەر بوە لەمونتەداى مالى لەشەنگەهای؛ لەوێدا ڕەخنەى لەحکومەتى چین گرتوە کە بەگوێرەى قسەى ئەو حکومەت ڕێگرە لەداهێنان لەسێکتەرى داراییدا.

لەمبارەیەوە نیکۆڵاى فافیلۆف توێژەر لەکاروبارى شین دەڵێت:"دۆخى (جاک ما) زۆر ناوازەیە، ئەو زۆر بەڕاشکاوى ڕەخنەى لەسیستەمى دارایى چین گرتوە، ئەم بابەتەش بەشێوەیەکى گشتى بۆ گەلى چین باو نییەو دەستپێشخەرى کردوە لەڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ سیستەمى دەوڵەتدا لەکۆمارى گەلى چیندا، لەماوەى 20 ساڵى ڕابردودا، ئەمە بەڕوداوێکى نائاسایى لەقەڵەمدەدرێت.

لەهەمانکاتدا، بەڕێوەبەرى پەیمانگەى ڕۆژهەڵاتى دورى سەر بەئەکادیمیاى زانستەکان، ئەلێکسى ماسلۆف وایدەبینێ وشەکانى جاک ما ڕەخنەى بۆ دەسەڵاتداران لەخۆنەگرتوە، بەڵکو بەڕێگەیەکى زۆر نمونەیى ژمارەیەک پێشنیارى بونیادنەرى خستۆتەڕوو کە دژیەکە لەگەڵ ئەو ڕێکارە بانکیانەى کاریان پێدەکرێت، بەڵام دەستى بۆ بنەماکانى دەسەڵات نەبردوە.

دیارە دۆخى جاک ما لەچین ناوازە نییە، چونکە دیارنەمانى کەسە کاریگەرەکان لەچین بۆ ماوەیەکى دیاریکراو شتێکى ناسراوە، لەناوەڕاستى مانگى مارسدا، چەند زانیاریەک بەدەرکەوتن دەربارەى دیارنەمانى (چی چیانگ) کە یەکێکە لەپیاوە بازرگانە ناودارەکان، بەڵام دۆخى ئەم زۆر لەوەى جاک ما مەترسیدار تربوە، چی چیانگ تەنها ڕەخنەى لەحکومەت نەگرتوە بەهۆى ئەوەى کە لەقەبارەى زیانەکانى پەتاى کۆرۆناى کەمکردۆتەوە، بەڵکو وەسفى سەرۆکى چینى کردوە بەوەى سەر لەخەڵکى دەشێوێنى.

سه‌رچاوه‌: RT.Arabic
ئاماده‌كردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا