نوسینگەی سەرۆك كۆمار دەنگۆیه‌ك ڕەتدەكاتەوە

عیراق

25/01/2021‌ 1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق دەنگۆی پەسەندكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ سەدان كەس رەتدەكاتەوە. 

نوسینگەی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە لەچەند میدیایەكی عێراقی بڵاوكراوەتەوەو باس لەوەدەكات ئیمزای لەسەر جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بۆسەدان كەس كردوە كە تۆمەتبارن بەتاوانی تیرۆر.  

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، نوسینگەی سەرۆك كۆمار باسی لەوەشكردوە، بەشێك لەو سزایانە پێشئەوەی د.بەرهەم ببێتە سەرۆك پەسەندكراوە. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی یەكشەممە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، سەرۆك كۆماری عێراق ئیمزای لەسەر جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 340 كەس كردوە.