شارپرێس:
لەناوەڕاستى هه‌فته‌ى داهاتودا ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندید بۆ پارێزگارى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتیش له‌و ئه‌نجومه‌نه ئاشكرایده‌كات، "جگه له‌ئومێد خۆشناو كه كاندیدى پارتیه، چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش سیڤى خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه كردوه".
کەنعان خەیلانى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەئەنجومەنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "دواى كۆبونه‌وه‌و ڕاوێژ، سیڤى ئومێد خۆشناو بۆ بون به‌پارێزگارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن فراكسیۆنى پارتیه‌وه ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌ن كرا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه كۆبونه‌وه‌یه‌كى ئاسایی بۆ ڕێكبخرێت".
ئاشكراشیكرد، بڕیاروایه له‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتودا ئه‌نجومه‌ن كۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندید بۆ پارێزگارى هه‌ولێر، ئه‌وه‌شى وت:"جگه له‌ئومێد خۆشناو كه كاندیدى پارتیه، چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش بۆ ئه‌و پۆسته سیڤى خۆیان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كردوه، دیاره ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسیه‌و هه‌موو كه‌سێكى شیاو ده‌توانێت خۆى به‌ربژێر بكات بۆ پۆستى پارێزگار".