مەترسییەکى زیادەڕەویکردن لە خواردنى سیر ئاشکرا دەبێت

تەندروستی

14/02/2021‌ 809 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی"Sohu"ی چینی، زیادەڕەویکردن لە خواردنی سیر بۆماوەیەکی دروورودرێژ کاریگەریی تەندرووستیی خراپی دەبێت.

پێگەکە باسی لەوە کردووە کە سیر بەتایبەتی مەترسییە لەسەر ئەو کەسانەی کە بەدەست نەخۆشییەکانی چاوەوە دەناڵێنن، بەشێوەیەک دەبێتە هۆی ناروونی و لێڵی لەبینیندا، هەروەک چۆن قسەیەکی باو لەناو خەڵکدا هەیە کە دەڵێت: سیر بەسوودە، بەڵام بۆ چاوەکان خراپە.

لە بابەتەکەی پێگە چینییەکەدا هاتووە " ئەو ئەنجامەی زیادەڕەویکردن لە خواردنی سیر کاتێک ڕوودەدات ئەگەر بۆماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوام بێت لەخواردنی".

جگە لەوە زیادکردنی سیر بۆناو سیستەمی خۆراکیی رەنگە ببێتە هۆی درووستبوونی زرینگانەوەی گوێ و وشکبوونەوەی دەم و هەستکردن بە قورسایی سەر و لاوازبوونی یادەوەری و نەمانی.

نووسەری بابەتەکە وتویەتی: خواردنی مامناوەندانەی سیر بۆ تەندرووستیی زۆر بەسوودە، لەبەرئەوەی سیر یارمەتیی کەمکردنەوەی ئاستی شەکری ناو خوێن دەدات و تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە، هەروەک چۆن تایبەتمەندی پاککەرەوەی جەستەی لە ژەهرەکان هەیە.
ئامادەکردن  : ئاکۆ ئاڵی