شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیارى ورد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات‌و ده‌شڵێت:"له‌ناو هه‌رێمى كوردستان 40 باره‌گاى میتى توركیا هه‌یه"، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "له‌سه‌ر شوێنى گیراوه‌كانى توركیاش بێگومانین زانیارى ورد به‌توركیا دراوه".
پێشتر مه‌ترسیه‌كان به‌حزبه‌كانى باشور گه‌یه‌نراوه
كاوه شێخ موس ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) قسه‌ى بۆ شارپرێس كرد‌و ڕایگه‌یاند، "پێشتر له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانى باشورى كوردستان كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستێكى ڕونمان نه‌بینى وه‌كو وه‌ڵام".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رێمى كوردستان ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى گه‌لى كورده، بۆیه توركیا ئه‌مه به‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌رخۆى ده‌بینیێ، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام هێرشه‌كانى زیاد ده‌كات‌و ئامانجى هێرشه‌كانیش لاوازكردنى هه‌رێمه نه‌ك په‌كه‌كه، چونكه په‌كه‌كه هه‌ردێ به‌هێز ده‌بێت".
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى هێرشى ئه‌مجاره‌ى توركیا ئاشكراده‌كرێت
كاوه شێخ موس باس له‌وه‌شده‌كات، "توركیا هه‌وڵى سه‌ره‌تاى بۆ چیاى گارە بوو بۆ ئه‌وه‌ى دواتر له‌وێوه ده‌رگاى چونه شنگال‌و پاشانیش موسڵى بۆ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بهاتبایه‌و ئه‌مه‌ى بۆ بچوایه‌سه‌ر، ئه‌وا دواتر ده‌رگاى داگیركردنى كه‌ركوكیشى بۆ ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه هه‌ر له‌سه‌عاتى یه‌كه‌مى شه‌ڕدا تێكشكێندراو ناچار كرا به‌زویی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى كۆتایی پێبێنێت".
ئه‌ردۆغان به‌نیازى چییه؟
به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى په‌كه‌كه، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت عه‌قڵیه‌تى عوسمانى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زیندوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش، نه‌خشه‌یه‌كى نوێى دروستكردوه كه جگه له‌كوردستان، وڵاتانى میسر‌و سعودیه‌و یۆنان هه‌تا ده‌گاته به‌شێكى ئه‌وروپاش له‌خۆده‌گرێت‌و هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه بخاته ژێر ده‌ستى خۆیه‌وه، "توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه تێكده‌شكێندرێت".
بێده‌نگى هه‌ولێرو به‌غدا كاره‌كه‌ى ئاسان كرد
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى (په‌كه‌كه) باسى له‌وه‌شكرد، هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌ناوى په‌كه‌كه‌وه، ئه‌نجامى بێده‌نگى هه‌ولێرو به‌غدایه.
وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"بێده‌نگى هه‌ولێرو به‌غداش به‌واتاى ڕێگه‌دان به‌داگیركردنى خاكى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان دێت له‌لایه‌ن توركیاوه".
41 فڕۆكه‌ى سه‌ربازیی شه‌ڕكه‌ڕ به‌شداریی شه‌ڕه‌كه بون
هه‌روه‌ك كاوه شێخ موس ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئاشكرایكرد، له‌سه‌عاتى یه‌كه‌مى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ر چیاى گاره، توركیا‌و سه‌ربازه‌كانى گورزى گه‌وره‌یان خواردوه‌و وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ چونه شنگال‌و دواتر موسڵ‌و له‌وێوه بۆ كه‌ركوك، له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه شكستى پێهێندراو گاره بوه خاڵى تێكشكاندنى توركیا له‌سه‌رده‌ستى كورد".
ئاشكراشیكرد، "له‌ئۆپه‌راسیۆنى توركیا بۆسه‌ر گاره 41 فڕۆكه‌ى جه‌نگى هێرشیانكرده‌سه‌ر گاره، ئه‌مه جگه له‌كۆپته‌ره‌كانى، سه‌ربارى ئه‌و هێرشه قورسه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار كورد توانیی توركیا ڕابگرێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى داگیركارى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".
زیانه‌كانى توركیا چى بون
شێخ موس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى هێرشى توركیا بۆسه‌ر گاره 30 سه‌ربازى تورك كوژران، "به‌ڵام نه‌مانتوانى كوژراوه‌كان بێنینه لاى خۆمان، چونكه به‌ڕاستى بۆردومانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌خت بوو، ئه‌سته‌م بوو بۆمان ئه‌وكاره بكه‌ین".
توركیا بۆچى دیله‌كانى خۆى كوشت؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ بۆچى توركیا بۆردومانى شوێنى دیله‌كانى خۆى كردوه، كاوه شێخ موس ئه‌وه‌ى ڕونكرده‌وه، "توركیا بۆیه دیله‌كانى خۆى كوشت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕه‌تى بكاته‌وه دیلى لاى په‌كه‌كه هه‌یه، دواتر قورسه بۆ وڵاتێكى وه‌كو توركیا دیلى لاى په‌كه‌كه هه‌بێت، ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كیه".
چۆن توركیا ئه‌وه‌ى زانى دیله‌كانى له‌و ئه‌شكه‌وته‌ن كه بۆردومانى كرد؟
وه‌كو كاوه شێخ موس باسیكرد، سه‌رجه‌م گیراوه‌كانى توركیا كه لاى په‌كه‌كه بون، له‌ئه‌شكه‌وتێكدابون‌و ناوچه‌یه‌كى زۆر نهێنیش بوه، به‌ڵام ئه‌وه ناشارێته‌وه جگه له‌چاودێریكردنى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمه‌كانى پاراستنى مه‌دیا (ئه‌و ناوچانه‌ى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ى لێیه) له‌لایه‌ن توركیاوه له‌ئاسمان، "هاوكات له‌زه‌مینیش زانیارى ورد به‌توركیا دراوه، به‌شێك له‌وكه‌سانه مه‌ده‌نین‌و ئێمه ده‌زانین كێن‌و سه‌ر به‌چ لایه‌نێكیشن، به‌ڵام ئه‌وه دواتر بۆ ڕاى گشتى ئاشكراده‌كه‌ین، نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین، میتى توركیا 40 باره‌گاى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه ڕۆژانه زانیارى كۆده‌كه‌نه‌وه".
ش.هـ