شارپرێس:
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە ڤیرج"ی ئەمریکی، کۆمپانیای"تێسلا" بۆ پیشەسازی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕایگەیاندوە، دەستیان بەبەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی فڕیو کردوە.
لەوبارەیەوە ئیلون ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکە دەڵێت:"ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەرزشی "ڕۆدستەر٢" دەتوانێت بفڕێت".
ماسک ڕایگەیاندوە، ئەو ئۆتۆمبێلە دەبێت بفڕێت، بەشێوەیەک ئەگەرهاتو توشی ڕوداوێکی پێشبینینەکراویش بوو، ئەوە لانیکەم کەس ناکوژێتو سەرنشینەکان سەلامەت دەبن.
بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی تێسلا ڕایگەیاندوە، لەڕابردودا زۆر هەوڵیداوە وابکات ئۆتۆمبێل بفڕێت بێئەوەی ببێتە هۆی کوشتنی کەس، ڕەنگە ئەوە بەفڕینی لەبەرزایی مەترێک یان شتێکی لەو جۆرە ڕوبدات.
بەقسەی ماسک گریماندەکرێت ئۆتۆمبێلەکەیان لەبەرزی مەترێکەوە بڕوات، بۆیە ئەگەر بشکەوێتە خوارەوە، هیچ زیانێکی ئەووتۆی نابێتو سەرنشینەکان پارێزراو دەبن.
ئاماژەی بۆ بەوەشکردوە، ئەگەربێتو کاروبارەکان بەو جۆرە بڕۆنە پێشەوە کە پلانیان بۆداناوە، ئەوە لەساڵی ٢٠٢٢ مۆدێلێکی نوێی ئۆتۆمبێل دێتە بازاڕەوە کە لەماوەی دوو چرکەدا خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر، جگەلەوەی وزەکەشی بەرگەی ٩٦٥ کیلۆمەتر ڕۆیشتن دەگرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی