شاجوانی مەکسیک 50 ساڵ زیندان دەکرێت

هەمەڕەنگ

17/02/2021‌ 800 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لاورا مۆجیکا ڕۆمیرۆ شاجوانی وڵاتی مەکسیک بەهۆی تێوەگلانی لەچالاکییەکانی باندێکی مافیایی ڕفاندنی خەڵک، ڕوبەڕوی ٥٠ ساڵ زیندانکردن دەبێتەوە.

ڕۆمیرۆ کە خەڵکی شاری سان خوان باوتیستا تۆکسیپیکە لەهەرێمی ئۆکساکا، لەساڵی ٢٠١٨و لەپێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجواندا، خەڵاتی شاجوانی ئۆکساکای بردەوە، جگەلەوەی لەساڵی ٢٠١٩ بەشداریکردوە لەپێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی وڵاتی مەکسیک، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو تۆمەتانەوە دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی قسەی داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە، لاورا یەکێکە لە ٨ ئەندامى ڕێکخراوێکی تاوانکاری تایبەتمەند بەپرۆسەی ڕفاندنی خەڵک، کە بەقسەی پۆلیس ماوەی دوو مانگە دەستگیرکراون‌و هێشتا لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی