پاتری مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ بێ وێنەیە

هەمەڕەنگ

20/02/2021‌ 223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێكی نوێی ئاشكراكرد كە خاوەنی پاترییەكی بەهێزە بەراورد بەمۆبایلەكانی ترو دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاریبهێنێت.

مۆبایلی Galaxy F62 خاوەنی پاترییەكی 7000 میلی ئەمپێرییە كە پاترییەكەی بەرگەی سێ ڕۆژ بەكارهێنان دەگرێت‌و تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای بە25 وات هەیە.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی Super AMOLED Plusی قەبارە 6.7 ئینجە بەوردیی پیشاندانی (2400/1080) پێكسڵ‌و دوری "20:9".

چارەسەركەری  Exynos 9825ی نەوەی هەشتەم بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 6/8 گێگابایتەو بیرگەی ناوەكی 128 گێگابایتەو دەتوانرێت زیادبكرێت.

مۆبایلەكە خاوەنی چواركامێرای سەرەكییە بەتوانای (64+12+5+5) پێكسڵ‌و كامێرای پێشەوەی 32 مێگاپێكسڵەو تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخساری هەیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ