شارپرێس:
وەزیری پێشمەرگە داوای لە ئەمریکا و هاوپەیمانان دەکات مووچە و مافە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه."
لە ڕاگەیەنراوێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵادا له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبەشی ئه‌مریكا له عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای ڕاوێژكارانی سەربازی یاوه‌ریان، "گفتوگۆی چڕ و وردمان لەسەر موچە و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە کرد‌و داوامانكرد موچە و مافە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی موچه‌دا هه‌بێت بۆ تەواوی هێزەکان بەبێ جیاوازی".
دەشڵێت، "جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆڕهیس به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه بكه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان، چارەسەر و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گه‌یێننه‌وه."
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "جەنەڕاڵ ڤۆڕهیس ڕایگەیاندووە کە له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ن و به جددی كار بۆ باشكردنی سەرجەم هێزەکان ده‌كه‌ن."
ئەوەشهاتووە، "له كۆبونه‌وه‌كه‌ماندا گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر موچە و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به گشتی کە ئومێد بەخشە."
ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە کە "تاوتوێی پرسی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و پڕۆسه‌ی رێفۆڕمی سه‌ربازیمان کرد له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا."
ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی 21ی شوباتی 2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بە یەکەوە وەردەگرن بە ڕێژەی 100%".
رونیشیكردبوەوە، "کێشەی موچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەر کراوە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە وەردەگرن."