شارپرێس:
مه‌سرور بارزانى ئاشكرایده‌كات، توانیویانه ئه‌و لایه‌نه بدۆزنه‌وه كه موشه‌كه‌كانى ئاراسته‌ى شارى هه‌ولێر كرد، ده‌شڵێت:"زۆر لایه‌ن هه‌بون هه‌وڵیاندا خه‌ڵكى هه‌رێم متمانه‌یان به‌حكومه‌تى هه‌رێم نه‌مێنێت، شوكور بۆ خوا سه‌ریان نه‌گرت".
له‌میانى كردنه‌وه‌ى به‌شێكى شه‌قامى 150 مه‌ترى شارى هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى ئاراسته‌ى كۆمپانیاكان له‌هه‌رێمى كوردستان كرد‌و دڵنیای كردنه‌وه له‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیان‌و شایسته داراییه‌كانیان، وتیشى:"هه‌ركات توانیمان ئه‌و قه‌یرانه‌ى ئێستا تێپه‌ڕێنین هه‌موو شایسته داراییه‌كانیان بۆ ده‌گێڕینه‌وه".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ شۆفێران وتى:"تكایه بیر له‌خۆتان‌و سه‌لامه‌تى خۆتان بكه‌نه‌وه‌و به‌و په‌ڕى به‌رپرسیارێتیه‌وه سود له‌شه‌قامه‌كان وه‌ربگرن‌و پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆبن".
سه‌باره‌ت به‌چاكسازى‌و ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان، سه‌رۆكى حكومه‌ت وتى:"له‌ناوخۆ هه‌وڵ هه‌بوه بۆ ڕێگریكردنمان‌و ناحه‌زانى هه‌رێمیش هه‌وڵى تێكدانى سه‌قامگیریی هه‌رێمیان داوه‌و لایه‌نى تریش هه‌بون چاویان به‌هه‌رێم هه‌ڵنه‌هاتوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى دران بۆ نه‌مانى متمانه به‌حكومه‌تى هه‌رێم شوكور بۆ خوا سه‌ریان نه‌گرت‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، هیچ هه‌وڵێك نامان وه‌ستێنێت بۆ پێشكه‌وتن‌و خزمه‌تكردن".
سه‌باره‌ت به‌هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێریش مه‌سرور بارزانى ئاشكرایكرد، "هه‌ر زوو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانمان كه‌وتنه خۆ‌و كارێكى زۆر به‌په‌له‌یان ئه‌نجامداو سه‌ره‌داوى باشیان كه‌وته ده‌ست، ڕۆژبه‌ڕۆژیش زانیاریان وه‌رگرت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ى ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه‌یان ئه‌نجامدا، ئێستا زانیارى زۆرباشیان كۆكردۆته‌وه‌و ئه‌و لایه‌نه ده‌ستنیشانكراوه كه هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامدا".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌و هۆیه‌ى هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، نامه‌وێ هه‌موو بابه‌ته‌كان به‌ڕاشكاوى باس بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نم ئه‌و لایه‌نه‌شمان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ده‌زانین كێن‌و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاشكراده‌كه‌ین".
