چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا وەرگیران

کوردستان

25/02/2021‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد وەرگیراون.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، کاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد وەرگیراون.

ئاماژەى بەوەشکردوە، وەرگرتنی چەکەکانی پارەی گەنمی جوتیاران بە مانای خەرجکردنی کۆی پارەی گەنمی جوتیاران دێت بۆ تەواوی ساڵەکان.

رۆژى دوو شەممەى رابردوو حکومەتی عێراق چەکێکی بە بڕی ٢٦٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان نارد و بەوەش، جوتیاران ٥٠%ی پارەی ساڵانی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) وەردەگرن، بەڵام هێشتا نیوەى پارەکانى ساڵەکانى دواتریان ماوە کە هێشتا نەدراوە.

س.هـ