شارپرێس:
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنتە،لەکاتێکدا دوێنێ نرخى نەوتى خاو بە بڕى یەك دۆلار و ٧١ سەنت دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە بەپێی بۆرسەى جیهانى نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنتە، لەکاتێکدا دوێنێ نرخى نەوتى خاو بە بڕى یەك دۆلار و ٧١ سەنت دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هاوکات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
نزیکەى دوو مانگە نرخی نەوت بەرزبوونەوەى بەچاوی خۆی بینى و لە هەفتەى رابردووشدا گەیشتە سەرو ٦٦ دۆلار، کە ئەوەش پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە.
س.هـ