ئارتێتا دەبێتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە

وەرزش

01/03/2021‌ 178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خوان لاپۆرتا كە یەكێكە لەپاڵێوراوان بۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە، لەئەگەری وازهێنانی ڕۆناڵد كۆمان لەڕاهێنەرێتی بەرشەلۆنە، مێكێڵ ئارتێتا دەخاتە شوێنی.


هەڵبژاردنی سەرۆكی بەرشەلۆنە لەمانگی سێ ئەنجامدەدرێت، لەئەگەری سەركەوتنی ڤیكتۆر ڤۆنت، چاڤی هێرناندیز دەبێتە ڕاهێنەر، بەڵام لەئەگەری سەركەوتنی خوان لاپۆرتا، ڕاهێنەرێكی خولی ئینگلیزی دەبێتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە.

تۆڕی ڕادیۆ كاتالۆنیا دەڵێت:"لەئەگەری وازهێنانی ڕۆناڵد كۆمان لەڕاهێنەرێتی بەرشەلۆنە، پێدەچێت خوان لاپۆرتا گرێبەست لەگەڵ میكێڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئێستای یانەی ئەرسیناڵ ئەنجامبدات".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ