شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم به‌یانى ژماره (8) ساڵى 2021 بڵاوكرده‌وه‌و له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێكارى نوێى خۆپارێزى له كۆرۆنا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له رێكاره‌كاندا نێرگه‌له‌كێشان له كافتریاكاندا قه‌ده‌غه‌كراوه.
له‌به‌یانى ژماره 8 وه‌زاره‌تى ناوخۆدا هاتوه، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ڕێكاره خۆپارێزیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دیاریكراون له فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و ناوه‌نده‌كانى خوێندن و ته‌واوى بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان وه‌كو به‌ستنى ده‌مامك و پاراستنى دوورى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌تایبه‌تى له مۆڵ و بازاڕه‌كان و له ناو هۆیه‌كانى گواستنه‌وه‌ى گشتى و تایبه‌ت، قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو جۆره كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانس و بۆنه‌ى ئاینى و كۆمه‌لایه‌تى و به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه له خوێندنگه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت.
هه‌ر له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتوه، كافتریا‌و چێشتخانه‌كان پێویسته خزمه‌تگوزاریه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ناو باخچه پێشكه‌ش به میوانه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ى باخچه‌یان نیه پێویسته ژماره‌ى میوانان له ژوره‌وه سنورداربكه‌ن و ته‌واوى ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و ره‌چاوى پاراستنى دورى نێوان مێزه‌كان بكه‌ن و بۆنه‌ى گردبونه‌وه‌ى سه‌رقه‌بران و دانانى پرسه له‌مزگه‌وت و له‌ماڵان و هه‌ڵدانى خێمه له‌كۆڵان و باخچه‌كان به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
له‌به‌یانه‌كه‌دا بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنى نێرگه‌له كێشان له‌یانه‌و كافتریاكانداو له‌كاتژمێر 12 شه‌و تا 6 به‌یانى ئه‌م شوێنانه به‌ته‌واوى داده‌خرێن، هۆڵى سینه‌ما له گشت مۆڵ و بازاڕه‌كان داده‌خرێن به‌به‌رده‌وامى له‌ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كان له‌هه‌رێم، سنورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى تر ده‌ده‌خرێت له رۆژانى(پێنج شه‌ممه ، هه‌ینى ، شه‌ممه) له (5تا7) مانگى ئازار و كارى بازرگانى له ده‌روازه سنوریه‌كان و له‌گه‌ڵ پارێزگاكان به‌رده‌وام ده‌بێت، كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى لیژنه‌ى باڵاى روبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له 10/3/2021 ئه‌نجام ده‌درێت.
ئ.ق