مه‌سعود حه‌یده‌ر: قسه‌ى بارزانى له‌سه‌رو حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌

کوردستان

02/03/2021‌ 1943 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


مه‌سعود حه‌یده‌ر ڕاوێژكارى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، كه‌ بابه‌تى رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق دواجار مه‌سعود بارزانى بڕیارى لێ ده‌دات و ئه‌مه‌شى بۆ ئه‌وه‌گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌له‌م قۆناغه‌دا مه‌سعود بارزانى خاوه‌نى دۆسیه‌ى كورده‌.

 

مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌دیدارێكى رۆژنامه‌وانى به‌ NRT ڕاگه‌یاند، له‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى بودجه‌و موچه‌ى هه‌رێم بارزانى بڕیارى كۆتایی ده‌دات و حزبه‌كانى هه‌رێمیش مه‌سعود بارزانى به‌ نوێنه‌رى خۆیان ده‌زانن بۆ ئاراسته‌كردنى سیاسه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا و له‌عێراقیش له‌وه‌ گه‌شتوون كه‌ بارزانى ئێستا خاوه‌نى دۆسیه‌ى كورده‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو، ئیستا له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع بارزانى تاكه‌ سه‌ركرده‌یه‌ بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌گه‌رچى خاوه‌نى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعى هه‌رێمى كوردستانین به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت پێگه‌ى بارزانى و رۆڵ و خه‌بات و مێژوى له‌وانه‌ گه‌وره‌تره‌و له‌ عێراق قسه‌كه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و كۆتایی لاى ئه‌وه‌.
ئ.ق