ئافرەتێکی ته‌مه‌ن 118 ساڵ مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی یابان دادەگیرسێنێت

هەمەڕەنگ

08/03/2021‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەسەڵارتدارانی یابان بڕیاریانداوە لەمانگی ئایاری داهاتوو، کانی کاتانی بەتەمەنترین ئافرەتی یابان کە تەمەنی 118 ساڵە، مەشخەڵی ئۆڵۆمپیای یابان دابگیرسێنێت‌و هەڵیبگرێت.

بەگوێرەی کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی، تاناکا لەمانگی یەکی ئەمساڵ ئاهەنگی 118 ساڵەی لەدایکبونی کردەوە کە تێیدا پێڵاوێکی وەرزی بەدیاری وەرگرت کە وابڕیارە لەکاتی هەڵگرتنی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاددا لەپێیان بکات.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە تاناکا کە لەساڵی 1903 لەدایکبوە، لەژیانیدا دوجار شێرپەنجەی تێپەڕاندوەو هەردوو پەتای ئیسپانی‌و کۆڕۆنا‌و هەردوو جەنگی یەکەم‌و دوەمی جیهانیشی بینیوە.

تاناکا  کە ئێستا لەخانەی بەساڵاچواندا دەژیت وتویەتی:"ئەو زۆر تامەزرۆیە بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکات، لەبەرئەوەی ئەو بەردەوام حەزی لەبۆنەو فێستیڤاڵەکان بوە".

بەگوێرەی قسەی بەرپرسانی وەرزشی یابان، وابڕیارە لە25ى ئه‌م مانگه‌ بۆیەکەمجار مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد لەناوچە زیانلێکەوتوەکانی بومەلەرزەو تسومانی تۆهۆکۆی ساڵی 2011 هەڵبکرێت، دواتریش بەهەموو ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا ڕەتبێت.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی‌و کارو خۆشگوزەرانی یابان، لەساڵی 2019 لەو وڵاتە 80 هەزار بەساڵاچوو هەبوو، باس لەوەشکراوە کە لەساڵی 2020 لەهەر 1565 کەسێک یەکێکیان تەمەنی لەسەروو سەد ساڵییەوەیە، کە لە88%یان ئافرەتن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی