شارپرێس:
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمدا 14 لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سێ موچه‌یان به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌و به‌بێ لێبڕین پێبدرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات، شارپرێس-یش زانیارى وردى له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستكه‌وتوه‌و ئاشكرایده‌كات.
ڕۆژى 21ى 2ى 2021 نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، لیوا هاوبەشەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بەیەکەوە وەردەگرن بەڕێژەی 100%و هه‌روه‌ها کێشەی موچەی لیوای 12ى پیادەش چارەسەرکراوەو لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە وەردەگرن.
ئه‌گه‌رچى دابه‌شكردنى موچه‌ى ئه‌و مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران كۆتاییهات، به‌ڵام تائێستا ئه‌و 14 لیوا هیچ موچه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "كێشه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌و په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه هه‌بوه‌و زیاتریش كێشه‌یه‌كى بانكى بوو".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراوه، ئه‌مریكا به‌سێ وه‌جبه‌ى جیاواز پاره‌كه ڕه‌وانه ده‌كات‌و له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژیشدا سێ موچه به‌جیا به‌لیوا هاوبه‌شه‌كان ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆژى 11ى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى پاره‌كه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت كه ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌یه.
هه‌ر له‌زانیاریه‌كاندا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ئه‌مریكا به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ڕاگه‌یاندوه، پێویسته له‌ڕۆژى (بزنس ده‌ى) واته پێویسته موچه‌كان سه‌رجه‌میان له‌ڕۆژى ده‌وامدا دابه‌شبكرێن.
شارپرێس زانیویه‌تى ڕۆژى 11ى ئه‌م مانگه پاره‌كه ته‌حویلى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌كرێت‌و موچه‌ى یه‌كه‌م دابه‌شده‌كرێت‌و هه‌روه‌ها ڕۆژى 15ى مانگیش وه‌جبه‌ى دوه‌مى پاره‌كه ڕه‌وانه‌ده‌كرێت‌و موچه‌ى دوه‌م‌و ڕۆژى 20ى مانگیش وه‌جبه‌ى سێیه‌م‌و كۆتای ده‌نێردرێت‌و موچه‌ى سێیه‌مى پێ دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ك زانیارى ئه‌وه‌ش هه‌یه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌و گفتوگۆى زیاتر ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، تائێستا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌وپێیه‌ى هیچ بڕه پاره‌یه‌كى به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه، هیچ لیستێكى موچه‌ى ئه‌و 14 لیوایه‌ى ئاماده‌نه‌كردوه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، لیسته‌كان ئاماده‌بكرێن.
ش.هـ