شارپرێس:
ئەندامێكى ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی لەسلێمانی‌و هەڵەبجە قسه‌یه‌كى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى به‌نمونه دێنێته‌وه كه یه‌ك ئیداره‌ى یه‌كگرتوو له‌هه‌رێمى كوردستان بونى نییه، ده‌شڵێت:"شوێنى كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌ى یه‌كێتى‌و پارتى نابێته كێشه‌و به‌ربه‌ست، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌ئه‌نكه‌ره‌وه بكرێت په‌ڕه‌ى قورئان نییه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م سه‌رئێشه‌یه‌مان له‌كۆڵ بكاته‌وه‌و وه‌ڵامى توركیا بداته‌وه".
ئارى هه‌رسین ئەندامى ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی لەسلێمانی‌و هەڵەبجە له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، ئاماژه‌ى به‌ئه‌گه‌رى كۆبونه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى‌و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى كرد‌و ڕایگه‌یاند، "با جارێ بوه‌ستین بزانین ئه‌نجامى ئه‌م هه‌وڵه باشانه‌ى ده‌درێن بۆ له‌یه‌كنزیكردنه‌وه به‌كوێده‌گات، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى من به‌شێك نیم له‌تیمى دانوستان‌و گفتوگۆ نازانم شوێنى كۆبونه‌وه‌كه كوێ ده‌بێت، به‌ڵام به‌دڵناییه‌وه شوێن كێشه نابێت".
سه‌باره‌ت به‌بونى نه‌خشه‌ى كوردستانى گه‌وره له‌سه‌ر پولێك له‌كاتى پێشوازى له‌پاپاى ڤاتیكان بۆ هه‌رێمى كوردستان‌و كاردانه‌وه‌ى توركیا له‌به‌رامبه‌ریدا، ئارى هه‌رسین وتى:"خه‌ونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ خه‌ونى هه‌موانه، نازانم توركیا بۆ وا ده‌كات له‌كاتێكدا یه‌ك ملیمه‌تر له‌خاكى توركیا نه كه‌م ده‌كات نه زیاد ده‌كات".
له‌و ڕوه‌شه‌وه داوایكرد، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى گونجاو به‌هه‌ردوو كونسوڵخانه‌ى توركیا له‌سلێمانى‌و هه‌ولێر بدات‌و "ئه‌م سه‌رئێشه‌یه‌مان له‌كۆڵ بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیاش له‌هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خشیه‌یه، ئارى هه‌رسین جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌ئه‌نكه‌ره‌وه بكرێت ماناى ئه‌وه نییه په‌ڕه‌ى قورئانه، باشه پرسیارێك ده‌كه‌م، میله‌تێك مافى خه‌وبینینى نییه، ده‌ى ئه‌وه خه‌ونى هه‌موو كوردێكه كه ده‌وڵه‌تى هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌لاوازى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پارتیش له‌به‌رامبه‌ر توركیا، هه‌رسین وتى:"نا لاواز نییه، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕاسیتیه كه هه‌یه تێگه‌یشتوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تى توركیا یه‌كێكه له‌به‌هێزترین هێزه‌كانى ناتۆ، ئێمه هه‌ر كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت، ده‌بێت به‌دیالۆگ چاره‌سه‌رى بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شه‌ڕ هیچ كێشه‌یه‌كى سیاسیی چاره‌سه‌ر نابێت، ئێمه‌و توركیا دیوارمان به‌دیواره‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندى ئابوریمان پێكه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و باڵانسه ڕابگرین".
سه‌باره‌ت به‌یه‌كڕیی‌و دوو ئیداره‌یی له‌هه‌رێم ئه‌و سەرکردایەتیەى پارتى نه‌یشارده‌وه، "كاتێك یه‌ك حكومه‌تى یه‌كڕیزو یه‌ك ئیداره‌ییت نه‌بوو، ناتوانى كاربكه‌ى، ئه‌گه‌ر كارێكیش بكرێت وه‌كو پێویست نابێت، وه‌كو چۆن كاك بافڵ وتى (له‌زۆنى ئێمه) بۆیه ئه‌وكاتیش به‌هۆى نه‌بونى یه‌ك ئیداره‌ییه‌وه هه‌ركه‌سه‌و ده‌توانێ له‌زۆرنى خۆیدا كاربكات‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و زۆنه ده‌سه‌ڵاتت نییه".
ش.هـ