شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی ڕونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى لێبڕین له‌موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و به‌هۆى زیادبونى داهاته‌وه، ده‌شڵێت:"ڕاستیه‌ك هه‌یه پێویسته هه‌موو هاوڵاتیانى هه‌رێم‌و فه‌رمانبه‌رانیش بیزانن".
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌دوو ڕۆژى ڕابردودا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ڕێژه‌ى لێبڕین له‌موچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و داهاته‌ى ده‌ستده‌كه‌وێت‌و دواتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس ڕه‌تیكرده‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات، "هیچكات ئێمه له‌وه‌زاره‌تى دارایی نه بڕیارى پاشه‌كه‌وتى موچه‌مان داوه، نه لێبڕینى موچه‌ش".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت ڕونیكرده‌وه، "ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێمى كوردستان بڕیار له‌هه‌موو پرسه داراییه‌كانى هه‌رێم ده‌دات به‌بڕیارى لێبڕینى موچه‌شه‌وه، ئه‌وه وه‌زاره‌تى دارایی نییه‌و به‌رپرسیش نییه لێى".
ئه‌وه‌شى باسكرد، "له‌ئێستادا كه نرخى نه‌وت به‌رزه، ئێمه له‌دارایی نازانین ڕێژه‌ى لێبڕین چۆن‌و به‌چ میكانیزمێك ده‌بێت ئایا له‌و زیاده‌یه‌ى به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى نه‌وته‌وه ده‌ست ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كه‌وێت ڕێژه‌ى لێبڕین كه‌مده‌كه‌نه‌وه یان قه‌رزى لێ ده‌درێته‌وه، ئه‌وه ئێمه له‌وه‌زاره‌تى دارایی هیچ ئاگامان لێى نییه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌گه‌ر داهات زیادیكردبێت‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه (ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێم) ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بڕیار ده‌ربكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ش.هـ