شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بۆ مانگى (3) ئاشكراكرد، له‌باره‌ى ڕێژه‌ى لێبڕینیش له‌موچه زانیارى ئاشكراكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو 25ى 3ى 2021 ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى (3) ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ئه‌و ڕێژه لێبڕینه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دیاریكراوه به‌هه‌مان میكانیزمى مانگى پێشوو ده‌بێت، واته 21%.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، "پێشتریش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه وتومانه‌و ئێستاش ده‌یڵێینه‌وه، ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابورى هه‌رێم له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێژه‌ى لێبڕینى دیاریكردوه نه‌ك وه‌زاره‌تى دارایی، بۆیه ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنى كاته‌كه‌یی‌و دابه‌شكردنى موچه‌مان له‌سه‌ره".
دابەشکردنى موچە بەو ڕێژه لێبڕینه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبۆته‌وه بۆ 72 دۆلار‌و به‌و پێیه‌ش داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم به‌راورد به‌مانگه‌كانى پێشوو زۆر زیادیكردوه، به‌ڵام ئه‌و موچه‌یه‌ى ده‌درێت هاوكاته له‌گه‌ڵ نرخى نه‌وت كه به29 دۆلار فرۆشراوه.
هەروەک وەزارەتى دارایی خشتەى دابەشکردنى موچەشى ئاشکراکردو لەماوەى شەش ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان دابه‌شده‌كات.
ش.هـ