لێکۆێنەوەیەک: خواردنی گۆشتی بەراز ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان زیاد دەکات

جیهان

26/03/2021‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی بەریتانی ئەوەی دەرخستووە کە رۆژانە خواردنی گۆشتی دەستکاریکراوی وەک گۆشتی بەرازی خوێکراو  و بورگەر ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان زیاد دەکات.


بەپێی رۆژنامەی"دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژانە خواردنی گۆشتی بەخوێکراوی بەراز، لەباریدا هەیە بەڕێژەی لەسەدا ٤٤ ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان زیاد بکات، هەروەک چۆن لێکۆڵینەوەکە دەڵێت ئەوانەی رۆژانە ٢٥ گرام گۆشتە دەستکاریکراوەکان دەخۆن بەهەمان شێوە بەڕێژەی لەسەدا ٤٤ ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفانیان هەیە.

لەبەرانبەردا، ئەوانەی رۆژانە ٥٠ گرام گۆشتی دەستکارینەکراو دەخۆن، بەڕێژەیەکی کەمتر کە تەنیا لەسەدا ٢٠ بووە، ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفانیان هەیە.

لێکۆڵینەوەکە کە لەلایەن زانکۆی لیدز لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و پشکنینی بۆ داتای ٥٠٠ کەس کردووە، تێیدا هەڵسەنگاندنی بۆ بوونی پەیوەندی لەنێوان خواردنی گۆشت و تووشبوون بە خەڵەفان کردووە.

لەوبارەیەوە ، پرۆفیسۆر جانێت کید سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت : هەر کارێک وامان لێبکات هۆکارەکانی تووشبوون بە خەڵەفانمان بۆ ئاشکرا بکات، یارمەتیمان دەدات لە کەمکردنەوەی تێکرای تووشبوون بەو نەخۆشییە.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی