شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە زانا ئهمریكییو دانیمارکییەکان کردویانەو 310 کەس لەوانەی حەزیان لەسەیرکردنی فیلمی جیاواز هەبوە بەشداریان تێداکردوە، لەئەنجامدا دەرکەوتوە کە سەیرکردنی فیلمی ترسناک هەر تەنها بۆ خۆشییو کاتبەسەربردن نییە، بەڵکو یارمەتیدەرەی تاکەکان دەدات بۆئەوەی زیاتر خۆیان بگونجێننو بەسەر قەیرانەکاندا زاڵبنو بەشێوەیەکی باشتر بەرگەی گوشارەکانی سەریان بگرن.
لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەوکەسانەی بەشێوەیەکی بەردەوام سەیری فیلمە ترسناکەکانو مانەوە لەژیاندا دەکەن، بەراورد بەکەسانی تر باشتر ئامادەیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان تێدایەو کەمتر بەدەست کاریگەرییە دەروونییەکانی ڤایرۆسەکەوە دەناڵێننو توانایەکی بەهێزتر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە پیشاندەدەن.
ئەو توێژەران پێیانوایە، ئەو جۆرە فیلمانە کەسەکان باشتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە راستەقینەکان ئامادەدەکەن، ئەویش لەڕێگای چواندنی دیمەنەکانی فیلمەکە بەژیانی راستەقینەی خۆیان.
باس لەوەشکراوە، چەندین فاکتەری تر هەیە کاریگەریی دەکەنەسەر ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان، بەڵام دەکرێت فیلمە ترسناکەکان جۆرێک لە"راهێنانی کۆنترۆڵکردنی ترس" بێت لەکاتی روودانی قەیرانەکاندا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی